وەزارەتی كارەبا: بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بۆتەوە
  2022-07-13       270       

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبۆتەوەو بەوهۆیەشەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبۆتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبا، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بوەتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تیمەکانی هەردو وەزارەتی كارەباو سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×