"چوارچێوەی هەماهەنگی لە دو رۆژی داهاتودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران رادەگەیەنێت"
  2022-07-13       400       

پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، رایگەیاند، لەسەر بنەمای چەند مەرجێك هێزەكانی ناو چوارچێوە لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتون و لە دو  رۆژی داهاتوشدا ناوی كاندیدەكە رادەگەیەنن.

ئاوێنە: ئەحمەد موسەوی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، لە دو رۆژی داهاتودا، چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكرادەكات كە چوار مەرجی تێدا دەبێت و بریتین لەوەی: "كەسێكی پاك بێت، خاوەنی كارامەیی بێت، شارەزاییەكی زۆریی لە سیاسەتدا هەبێت و لە سەركردەكانی ریزی دوەم بێت."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەوەش ئەو مەرجانەن كە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری رێككەوتون و مەرجەعیەت و هێزە نیشتمانییەكانیش پشتیوانی دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×