كەشناسی هەرێم: ئەمشەو خۆڵبارین دەبێت
  2022-07-13       428       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو چوارشەممە، لە ناوچەكانی باشوری هەرێمی كوردستان خۆڵبارین بێت و تا نیوەڕۆی سبەینێ بەردەوام بێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو پێشبینی تۆز و خۆڵ دەکرێت لەناوچەکانی باشوری هەرێم کە کاریگەرییەکەی تاکو کاتەکانی نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو ماوەیەدا مەودای بینین لەو ناوچانەی هەرێم كوردستان كە خۆڵبارینەكە دەیانگرێتەوە کەمتر دەبێت لە چوار كیلۆمەتر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×