گۆڕاوێكی مەترسیداری كۆرۆنا بەڕێگاوەیە
  2022-07-14       613       

شارەزایانی تەندروستی و ڤایرۆسناسی هۆشداری دەدەن لە گۆڕاوێكی لاوەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەر بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بە ناوی BA.5 كە توانایەكی فراوانی بڵاوبوونەوەی هەیە.

ئاوێنه‌: شارەزایان هۆشداری دەدەن ئەم گۆڕاوەی كۆرۆنا توانای بڵاوبوونەوەی هەیە لەناو ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی وەریان نەگرتووە یان ئەوانەی بە چەند رۆژێك چاكبوونەوە.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی فاوچی گەورە راوێژكاری پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند ئەم جۆرەی گۆڕاوی كۆرۆنا توانای بڵاوبوونەوەی هەیە بە خێرایی.

راشیگەیاند ئەوانەی پێشتر پەتاكەیان گرتووە پارێزراو نابن لەم شەپۆلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×