حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵك دەدات
  2022-07-14       913       

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەواژۆی مەسرور بارزانی چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خەڵك دەدات و دەسەڵات دەداتە وەزیری دارایی.

ئاوێنه‌: حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ژمارە ١٣٢، كە لە رێكەوتی ١٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ئەو بڕیارە  بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ڕێكەوتی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تاوەكو ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ كاری پێ دەكرێت و ئەوەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە واژوو ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئەو بڕیارانەی خوارەوە دراون:

١. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

٢. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەسەدا پازدە لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا ٩٠ رۆژی كار لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بكەڕیننەوە.

٣. بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الچمان الإجتماعی) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الچمان الإجتماعی)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە.

٤. لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.

٥. بڕگەگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوە.

٦. پێدانی دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی (تقسیگ)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×