تورکیا نرخی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق گران کرد
  2022-07-14       1106       


حكومه‌تى تورکیا بڕیاریدا نرخی ڤیزای گەشتیاریی بۆ ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە زیادبکات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاریدا نرخی پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارە عێراقیانەی دەچنە ئەو وڵاتە بۆ 60 دۆلار زیاد بکات، کە پێشتر تەنیا 50 دۆلار بۆ ئەو مەبەستە وەردەگیرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە تەنیا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتیانی عێراق بە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەگەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق خەرجکردووە، پشکی شێری ئەو پارەیەش بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا چووە.

 ڕسوماتی ڤیزای تورکیا بەمشێوەیەیە:

پێشتر لەڕێگەی کونسوڵخانه‌و نوێنەرایەتیەکانیەوە ڤیزەی ستیکەر بە50 دۆلار دەدراو 60 دۆلار کرێی دڵنیایی تەندروستی‌و 10 دۆلار بۆ گەیاندنەوەی بەخاوەنی ڤیزاکە وەردەگیراو لەئێستادا نرخی داواکردنی ڤیزاکە بوەتە 60 دۆلارو 65 دۆلار بۆ دڵنیایی تەندروستییەکەو 10 دۆلاریش بۆ کرێی گەیاندنەکەی وەردەگیرێت واتە لە16ى تەمموزەوە کرێی وەرگرتنی ڤیزا لە120 دۆلارەوە دەبێتە 135 دۆلاری ئەمریکی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×