زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆی لایەنەكان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
  2022-07-14       500       

ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبونەوەی لیژنەی نوێنەری حزبەکان بەردەوام دەبێت تا دەگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دواتر ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت لەبارەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن .

ئاێنە: زیرەک کەمال، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوامە و لە لایەن حزبەکانەوە لیژنە دروست کراوە تا ئێستا چەندین کۆبونەوەی کردوە و بەردەوامیش دەبێت تا کارەکانیان تەواو دەکەن و دواتر دەیکەنە ڕاپۆرتێک و ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.''

زیرەك کەمال باسی لەوەش کرد: بەربەستی ئەوەی تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن هەندێک ناکۆکی هەیە لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن و چۆنیەتیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بۆچونی جیاواز هەیە و دەکرێت لە داهاتودا بگەنە ڕێککەوتن، هەر بۆیەش سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان کۆنەبوەتەوە و تا ئێستا لەبارەی وادەی هەڵبژاردنیش ڕێککەوتن نییە، چونکە پێویستە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن ئەوکات هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیاریکراو دوا دەخرێت کە سەرۆکی هەرێم بڕیاری لێ دەدات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×