لە یەکشەممەوە موچەی ئەو شوێنانە دابەشدەکرێت کە پێش جەژن موچەیان وەرنەگرتوە
  2022-07-14       583       

بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەوە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکرێت کە بەر لە جەژن لە سنوری سلێمانی موچەیان وەرنەگرتوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم، بڵاویكردۆتەوە، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم، واتە لە ڕۆژی یەکشەممەوە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکرێت کە پێش جەژنی قوربان موچەیان وەرنەگرتوە.

بڕیاربو تا ڕۆژی ٧ی تەمموز واتە پێش جەژن، موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەشبکرێت، بەڵام بەپاساوی نەبونی پارە لە بانکەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین موچەی بەشێک لە موچەخۆران دابەشنەکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×