وەزارەتی كارەبا: دەست دەكەین بە هەڵمەتی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان
  2022-07-14       388       

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتو دەست دەكەن بە هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای ئەوانەی كە لە دەرەوەی پێوەری زیرەك سەرپێچیان كردۆتە سەر تۆڕی نیشتمانی كارەبا.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبا، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"پێوەری زیرەك بەهیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردوەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەباو زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەزارەتی كارەبا، هەفتەی داهاتو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێ دەكات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×