پێنجوێن: سوتانی زیاتر لە 30 دۆنم لەپوش‌و پاوان
  2019-06-30       567       

 

بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی لەقەزای پێنجوێن بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە زیاتر لە 30 دۆنم لەپوش‌و پاوان دەسوتێت.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەسنوری قەزای پێنجوێن زیاتر لە 30 دۆنم لەپوش‌و پاوان بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە سوتاون، باس لەوەش دەكات ئاگرەكە لە گوندی "سەر نەوان" كەوتوەتەوە.

 

لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "بە هۆکارێکی نادیار لە گوندی سەرنەوان  ی سەر بە قەزای پێنجوێن ئاگرێك کەوتەوەو بوە هۆی سوتانی زیاتر لە 30 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەکە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بە هاوکاری لەگەڵ ئاگر کوژێنەوەی پێنجوێن و خاڵی باشماخ توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوەو کۆنتڕۆڵ بکرێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×