ئەنجومەنی راژەی هەرێم: فەرمانبەران بەسەر وەزارەتەكاندا دابەش دەكرێنەوە
  2022-07-19       655       

ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجومەنی راژەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم كۆبوەوەو تێیدا پەیكەری ئەنجومەنەكە پەسەندكراو جەخت كرایەوە كە لە رێگەی ئەو ئەنجومەنەوە فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامودەزگاكاندا دابەش بكرێنەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حكومەت سە‌رپە‌رشتی كۆبونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بو بە ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تێیدا پەیکەری ئەنجومەنەکە پەسەند کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە‌كۆبونە‌وە‌كە‌دا، ھە‌ریە‌كە‌ لە‌ رێباز حە‌ملان یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجومەنی گشتی راژە و دكتۆر ئومێد سە‌باح سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌ی بون، هەڵسەنگاندن کرا بۆ بڕیارەکانی کۆبونەوەی پێشو لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هاوکات گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی کارو رۆڵی ئەنجومەنی گشتی راژەو رێکخستنەوەی میلاکات، ئاماژە بەوەشکرا کە یەکێک لەئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەتە لە‌پرسی رێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی ریفۆرمی ئیداریی و رێکخستنی پلەبەندی راژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بە پێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاری کردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت پشت بەست بە میلاكاتی ئە‌لكترۆنی کە بڕیارە دروستبکرێت."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ھە‌روە‌ھا لە‌كۆبونە‌وە‌دا جە‌ختكرایە‌وە‌ کە "لەڕێی ئەنجومەنی راژەوە کاربکرێت لەسەر چۆنییە‌تی راگرتنی ھاوسە‌نگی كارگێڕی و رێکخستنەوەی ھە‌یكە‌لیە‌ت و دوبارە دابەشکردنەوەی فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زانستی و گونجاوتر."

ئاماژە بەوەشدراوە كە "هەر لەکۆبونەوەکەدا هەیکەلیەتی ئەنجومەنی راژە پەسەند کرا و بڕیاردرا کەدەست بکرێ بەپڕکردنەوەی پەیکەرەکە لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی دا."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×