هادی عامری داوایەک لە موقتەدا سەدر دەکات
  2022-07-20       555       

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کرد، خۆی بەدوور بگرێت لەو  تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوانەی دەوترێت نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە هادی عامری ڕایگەیاند، “داوا لە بەڕێز موقتەدا سەدر دەکەم خۆی لەو تۆمارە دەنگییانەی ئەم دواییانە بەدوور بگرێت، چونکە ئامانج لێی تەنها تێکدانی سەقامگیری و دابەشکارییە، کاری میدیای چەواشەکارە، ئێمە تینوین بۆ گەڕانەوەی متمانەی لەدەستچوو لەکایەی ڕاگەیاندن و ئەدەب و هونەر بە هەموو شێوەکانییەوە”.

وتیشی، “پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران تاکە ڕێگان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و شکۆی دەوڵەت”.

جەختی لەوەش کردەوە، سوورن لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆک وەزیران و تەواوکردنی سەرجەم شایستە دەستورییەکان و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت. وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر دووپاتی دەکاتەوە کە بەرەو پێکهێنانی حکومەت هەنگاو دەنێت”.

ئەم قسانەی هادی عامری دوای ئەوە دێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند بەشێک لە تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بڵاوکرایەوە، کە تێیدا چەندین زانیاری مەترسیدار دەدرکێنێت و هێرشی توندیش دەکاتەسەر موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×