هادی عامری بۆ پارتی و یەکێتی: یان ڕێکبکەون یان کاندیدەکانتان بهێننە پەرلەمان
  2022-07-20       779       


سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەشبینە کە یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار بگەنە رێککەوتن، بەڵام دەڵێت، "ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێک رێکنەکەون، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون و لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە."  

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی تەموزی 2022، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەگەر یەکێتی و پارتی رێکنەکەون، هەڵوێستان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا گوتی: "پەنا بەخوا رێکدەکەون، بۆچی ئێمە رەشبین بین، پشتیوان بەخوا رێکدەکەون، ئەگەر رێکنەکەون لەسەر کەسێک، با لەسەر میکانزمێک رێکبکەون، لە پەرلەمان یەکلایی دەکەینەوە، من گەشبینیم."

هادی عامری راشیگەیاند: "دوو بابەت هەن، یەکەم: بابەتی برایانی کوردە، لە قسەکانم باسم کرد، هیوادارین برایانی کورد ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە. هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە جیددی کاردەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران لەماوەی ئەم رۆژانەدا."

 هادی عامری پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی و پارتی کرد و گوتی: "داوا لە برایانی کورد دەکەم بابەتی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکلایی بکەنەوە، هەروەها برایانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی- ش، کە جیددین لە یەکلاکردنەوەی بابەتی سەرۆکوەزیران، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، پێکهێنانی حکومەت پەلەی تێدا بکرێت."
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×