لە سنوری زاخۆ تۆپخانەکانی تورکیا ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب دەکەنە ئامانج
  2022-07-20       809       


تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری زاخۆیان کردووە و بەهۆییەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20کەسیش برینداربوون.

ئاوێنه‌: ئەمرۆ چوارشەممە، 20ی تەمموزری 2022 تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری زاخۆیان کردووە و بەهۆییەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە لە سەیرانگایەکی نزیک گوندی پەرەخێ لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویداوە و سێ تۆپ داویەتی بەناو شوێنێکی گەشتیاریدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندارن.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە رەگەز عەرەبن و بەمەبەستی گەشت و گوزار روویان لەناوچەکە کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×