ژمارەى قوربانیانی بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکى گەشتیارى لە زاخۆ بەرزبوەوە
  2022-07-20       369       

موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ ئاشكرایكرد، گوندی پەرەخ لە سنوری قەزاكەیان لە لایەن تورکیاوە تۆپباران کراوە و بەهۆیەوە هەشت کەس كوژراون و 23 کەسیش بریندار بون.

ئاوێنە: هەوروەها دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە روداوی راگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، ئاوەدانە و خەڵکی گوندەکە ژیانی ئاسایی  بەڕێدەکەن، وتیشی، یەکەمجارە کە بەو شێوەیە بۆردومانی گەشتیاران دەکرێت.

هەروەها چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ وتویەتی، گرووپێکی گەشتیاری کە لە 200 کەس پێکهاتبون لە نێوەڕاست و خواروی عێراقەوە چونەتە ئەو گوندە کە شوێنێکی گەشتیارییە، بەڵام لە لایەن سوپای تورکیاوە چەند تۆپێک ئاراستەی شوێنە گەشتیارییەکە کراوە، گتیشی، سەرجەم قوربانییەکان گەشتیاری عەرەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×