سەدر داوا دەكات فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان لەگەڵ توركیا دابخرێن
  2022-07-20       463       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی توندی لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە زاخۆ بڵاوكردەوەو داوا دەكات نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌مبكرێته‌وه‌و فرۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ زه‌مینییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا رایگەیاند، بێڕێزییەكانی توركیا زیادی كردوە، چونكە وادەزانێت عێراق جگە لە ئیدانەكردنێكی بچوك لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، ناتوانێت وەڵامی بداتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر، وەكو هەنگاوی یەكەم بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی توركیا ئەم پێشنیارانەی خۆستۆتەڕو:  كەمكردنەوەی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا، داخستنی فرۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ زه‌مینییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی رەسمی و بەپەلە سكاڵا لە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌، رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

جەختیشی كردۆتەوە كە چیتر ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی باكورو هه‌رێم قبوڵناكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×