وەفدێكی عێراق بۆ سەردانكردنی ناوچەی بۆردومانەكەی توركیا لە زاخۆ، گەیشتە هەولێر
  2022-07-20       509       

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێكی عێراق گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازی لێكراوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەفدی هاوبەش سەردانی ئەو ناوچەیە لە زاخۆ بكەن كە بەر بۆردومانەكانی توركیا كەوتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە، كەمێكە لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ ئێوارە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراقی، کە پێکهاتبوون لە د. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندێکی یاوەریان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وابڕیارە، هەر ئەمڕۆ شاندی هاوبەش سەردانی ئیدارەی زاخۆ و ئەو ناوچەیە بکەن، کە بەر بۆردومانەکان کەوتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون، بۆئەوەی لەنزیکەوە زیانە گیانی و مادییەکانی ناوچەکە ببینن و ئاگاداری روداوەکە بن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×