بارەگای بارزانی: شەهیدو برینداركردنی هاوڵاتیانی سڤیل لە لایەن هەر هێزێك بێت تاوانەو قابیلی قبوڵ نییە
  2022-07-20       468       

بارەگای بارزانی بەتوندی ئیدانەی تۆپبارانكردنی ناوچەیەكی گەشتیاریی سنوری زاخۆ دەكات لەلایەن هێزەكانی توركیاوەو دەشڵێت، شەهیدو برینداركردنی هاوڵاتیانی سڤیل لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت تاوانەو قابیلی قبوڵ نییە.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەییشتون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنوری زاخۆ ژمارەیەك هاوڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبونەوە بۆ برینداران دەخوازین."

بارەگای بارزانی جەختی كردۆتەوە كە "شەهید و برینداركردنی هاوڵاتیانی سڤیل و بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانو و پاساوێكدا بێت، تاوانەو قابیلی قبوڵ نییە. پێویستیشە سنورێك دابنرێت كە ڕوداوی هاوشێوە دوبارە نەبنەوەو چیتر هاوڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێزو لایەنی تر."

ئەوەشی وتوە"كاتی ئەوە هاتوە كە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕودانی ئەم تاوان و کارەساتانە."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەییشتون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنوری زاخۆ ژمارەیەك هاوڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ڕاشیدەگەیێنین شەهید و برینداركردنی هاوڵاتیانی سڤیل و بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبوڵ نییە. پێویستیشە سنورێك دابنرێت كە ڕوداوی هاوشێوە دوبارە نەبنەوە و چیتر هاوڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر. كاتی ئەوە هاتوە كە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.

بارەگای بارزانی

٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×