نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی تۆپبارانە كوشندەكەی توركیا لە سنوری زاخۆ دەكات
  2022-07-20       653       

نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەو تۆپبارانە دەكەن كە ئەمڕۆ لە سنوری زاخۆ بوە هۆی كوژران و برینداربونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی.

ئاوێنە: نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە راگەیەندراوێكدا وتی، بە توندی ئیدانەی ئەو تۆپبارانە کوشندەیەی ئەمڕۆ دەکەین لە زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستان، کە بەپێی زانیارییەکان ٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو"جارێکیتر خەڵکی مەدەنی دەکەونە ژێر کارگەریی تۆپبارانکردنی کوێرانە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت هێرشەکان ئاراستەی خەڵکی مەدەنی بکرێت. بۆیە یونامی داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکات بۆ دیاریکردنی بارودۆخ و هۆکاری هێرشەکە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت لە هەمو کاتێکدا رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق بگیرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە یونامی داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات کە دەستبەجێ ئەم پێشێلکاریانە ڕابگرن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×