بازرگانانی عێراقی بایكۆتی شمەكی توركی دەستپێدەكەن
  2022-07-21       549       

ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاكە دەكات بایكۆتی كەلوپەلی توركی بكەن، داواش لە كۆمپانیاكانی گەشتیاری دەكات بانگەشەی گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن.

ئاوێنه‌: كاردانەوەكانی پاش هێرشەكەی پاش نیوەڕۆی دوێنێ بۆسەر گەشتیارانی قەزای زاخۆ لەلایەن هێزەكانی سوپای توركیاوە درێژەی هەیە.

دوای كاردانەوە سیاسییەكان و خۆپیشاندانە مەدەنییەكانی ئێوارە و شەوی ڕابردوو، ناڕەزایەتی گەیشتە بواری بازرگانی و ئابوری.

لە یەكەم كاردانەوەدا ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاكە دەكات بایكۆتی هاوردەكردنی سەرجەم شمەك و كەلوپەلێكی توركی بە هەموو جۆرەكانیەوە بكەن.

هەروەك داواشی لە خاوەن كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار كردووە ڕیكلام بۆ گەشتكردن بۆ سوریا نەكەن.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×