ئه‌دهه‌م بارزانى له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئەوه‌ی کۆتایى به‌توركیا له‌هه‌رێم بهێندرێت، پێیویستە ھاوڵاتیانی باشورى كوردستان شانبەشانی ھاوڵاتیانی شارەکانی عێراق دژی توركیا ڕابوەستن.
ئاوێنه: له‌په‌یامێكدا كه ئه‌دهه‌م بارزانى بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تى:"بۆ ئەوه‌ی کۆتایی بەشەھیدکردنی 138 شەھیدی ھاوڵاتی هه‌رێم لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو هه‌روه‌ها 9 شەھیدی دوێنێى زاخۆ بێنین، پێیویستە ھاوڵاتیانی باشوری کوردستانیش شانبەشانی ھاوڵاتیانی شارەکانی تری عێراق دژی ئەو ھێرشانەی سوپاى تورکیا ڕابوەستن".
دوێنێش له‌ساته‌وه‌ختى ڕوداوه‌كه‌ى سنورى ئیداره‌ى زاخۆ ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "تۆپبارانکردنى ناحیەى دەرکار لەدەڤەری زاخۆ بەدەستى سوپای تورکیای داگیرکەر ڕسواو شەرمەزار دەکەم‌و پێیان دەڵێم لەخاکی شەهیدان بچنە دەرەوە".