كۆماری میسر ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیای لەزاخۆ كردو پاڵپشتی تەواوەتی وڵاتەكەیان بۆ سەروەریی خاكی عێراق دەردەبڕن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022، وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئیدانەی هێرشەكەی رۆژی چوارشەممەی توركیا لە خاكی عێراق دەكەن.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی میسر پاڵپشتی تەواوەتی سەروەریی خاكی عێراق و ڕێككارەكانی حكومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی دەكات.
هاوكات داوایكردووە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگیرێت و خەڵكی مەدەنی نەكرێنە ئامانجی بۆردومانەكان.
دوێنێ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022، بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا لەگوندی پەرخەی سەر بە ئیداەرەی سەربەخۆی زاخۆ، نۆ گەشتیاری عەرەب بوونە قوربانی و 26 كەسی دیكە برینداربوون.