ئەدهەم بارزانی: رێگریم لێدەكرێت بگەڕێمەوە هەرێمی كوردستان
  2022-07-22       970       

ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ئامۆزای مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، ڕێگری لێدەکرێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، ئەگەر هەر ڕێگری لێبکرێت ناچار دەبێت بگەڕێتەوە شوێنێکی دیکەی وڵات.

ئاوێنە: ئەدهەم بارزانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لە ئێستادا هەرێمی کوردستانم جێهێشتوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانم، ڕێگری لە گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی کوردستان دەکرێت." 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەگەر بەرپرسانی ھەرێم لەسەر ھەمان بیڕوڕایان بەردەوام بن و ڕێگری لە گەڕانەوەم بکەن، ناچار دەبم بگەرێمەوە شوێنێکی دیکەی وڵات، پلانی ئەوەم ھەیە بچمە شاری بەغداو لەوێوە بەردەوام بم لە کارەکانم و بارەگای خۆم بنیاد بنێم و پەیوەندیە سیاسییەکانم بەردەوامی پێبدەم". 

ئەدهەم بارزانی ڕونیشیکردەوە، "ئەو کاتەی ڕێگری لە گەڕانەوەم کرا لەسەر سنور، بەرپرسانی باڵای ھەرێمم ئاگادار کردەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ھەنگاو و وەڵامی ئەوانم و تا ئێستا ھیچیان نەوتوە نە بەباش و نە بە خراپە."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×