كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن
  2022-07-22       427       

کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) پلەكانی گەرما نزم ببنەوەو سبەینێش تۆزێكی سوك هەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای ٤٨ سەعاتی داھاتو خستەڕو و رایگەیاند، ئەمڕۆ(هەینی)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشو نزم دەبنەوە.

راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبین: ھەولێر: 41، سلێمانی: 40، دھۆک: 40، کەرکوک: 43، ھەڵەبجە: 41، سۆران: 40، راپەرین: 40، گەرمیان: 46 پلە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سبەینێ، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لە هەندێك ناوچە دادەبەزن لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 40، سلێمانی: 39، دھۆک: 40، کەرکوک: 43، ھەڵەبجە: 40، سۆران: 39، راپەرین: 40، گەرمیان: 45 پلە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×