بە درۆن هێرشكرایە سەر سەربازگەیەكی توركیا لە هەرێمی كوردستان
  2022-07-22       1039       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە دو درۆن هێرشكرایە سەر سەربازگەی توركیا لە ناحیەی بامەڕنێی سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك.

ئاوێنە: میران ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ، هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو بە میدیای پارتی راگەیاندوە، سەعات 6:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دو درۆن ھێرشکراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.

بەقسەی بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ، هەردو درۆنەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبوە.

ئەوەش لەدوای هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر سەیرانگایەکی زاخۆ دێت لەلایەن تورکیاوە کە تێیدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش برینداربون.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×