به‌شدار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان رایگه‌یاند، پێنج له ده‌ستگیركراوانی شیلادزێ كه بڕیاربو دوای جه‌ژنی قوربان ئازادبكرێن، به‌هۆی پاشگەزبونەوەی داواكاری گشتی تا ئێستا ئازاد نه‌كراون، ده‌ستگیركراوه‌كانیش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك مانگرتنیان تا مردن ڕاگه‌یاندوه.
ئاوێنە: به‌شدار حه‌سه‌ن، ئەمڕۆ هەینی، له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی شیلادزێ كه بڕیاربو پێش جه‌ژنی قوربان ئازاد بكرێن، به‌ڵام به‌هۆی په‌شیمانبونه‌وه‌ی داواكاری گشتی له بۆچونه‌كه‌ی، كه له‌ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی حیزبییه‌وه بوه، ئازادكردنه‌كه‌یان ڕاگیراوه.
وتیشی، "له دوێنێوه هه‌ریه‌ك له یوسف شه‌ریف، مه‌حمود ناجی، كۆڤان تاریق، ئه‌مجه‌د یوسف و نێچیرڤان حاجی مانگرتنیان له‌خواردن تا مردنیان راگه‌یاندوه له‌كاتێكدا نزیكه‌ی دو ساڵه ده‌ستگیركراون و له‌زیندانن".
به‌شدار حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تیمی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوایانكردوه، كه ھۆكاری راگرتنی ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی شیلادزێ رونبكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ وه‌ڵامێك نییه، "له‌كاتێكدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا بۆ هه‌موان وه‌ك بێت، ئه‌گه‌رنا پێشێلكارییه كه داواكاری گشتی به‌رامبه‌ر به یاسا ئه‌نجامی ده‌دات."