قاسم ئەعرەجی: دوای بانگەشەی هەندێک لایەن مەکەون بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان
  2022-07-22       814       

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای خۆڕێکخستنەوە و هێوربوونەوە دەکات لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر زاخۆ و دەڵێت، “ئەم بابەتە لەڕێی دیپلۆماسی و یاساییەوە چارەسەر دەکرێت”.

ئاوێنه‌: قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەی غەدیری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، “دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاری سەربە پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد و هێزە نیشتمانییەکان بە یەکڕیزی ئیدانەی هێرشەکەیان کرد”.

وتیشی، “ئەم جۆرە دۆسیانە دەبێت لەڕێی ئامرازی یاسایی و بەڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکەین”.

دووپاتیشی کردەوە، “پێویستە لەسەر ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە نەکەونە داوی بانگەشەی هەندێک لایەن بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان”.

قاسم ئەعرەجی جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی عێراق گەلی خۆی پشتگوێ ناخات و دەستبەرداری مافی عێراق نابێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×