هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر سێ چالاكوانیان ده‌ستگیر كرد
  2022-07-22       412       


بەهۆی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، سێ چالاكوان لە هەولێر دەستگیركران.

ئاوێنه‌: بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ، لە پاركی شانەدەر لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت، ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكە كرا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان ڕێگەیان نەدا خۆپیشاندانەكە بەڕێوەبچێت و بڵاوەیان بەو كەسانە كرد كە لەوێ كۆبووبوونەوە.

لەگەڵ ڕێگریكردن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكەدا، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر سێ چالاكوانیان دەستگیركرد كە پێكهاتوون لە هاوڕێ کوردی، لێزان بەکر و سابیر زەندی ناسراو بە (سابیر فەرەنسی).

 ئەو سێ چالاكوانە لەناو پاركی شانەدەر دەستگیركراون و هێزە ئەمنییەكان كە لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر پێكهاتبوون، ڕێگەیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەداوە و بڵاوەیان بەو كەسانە كردووە كە لە شوێنەكە گردبووبوونەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×