لە گوندێکی شاری ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تازە بووکێکی تەمەن 23 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاوێنه: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەینەب رەسووڵی قزڵباش، خەڵکی گوندی پەنچەرلووی سەر بە شاری ماکۆ هەفتەی رابردوو خۆی هەڵواسیوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئورمیە، گیانی لە دەستداوە.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی ژنەکە بە رێکخراوەکەی وتووە، "زەینەب هەشت مانگ بوو ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو، لەو ماوەیەدا بەردەوام لەلایەن هاوسەر و برای هاوسەرەکەیەوە ئازاردراوە دراوە و ناچار بووە خۆی بکوژێت".