مەسرور بارزانی لە بەغداوە: نەخشەڕێیەكی دەستورییمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
  2022-07-23       482       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی رەسمی گەیشتە بەغدا، رایگەیاند، نەخشەڕێیەكی دەستورییمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا نوسیویەتی"خۆشحاڵم كە جارێكی تر گەڕامەوە بەغدا، شتی زۆرمان هەیە گفتوگۆی لەسەر بكەین، بەتایبەت ئەو شتانەی كە كۆماندەكەنەوەو ئەو شتانەشی لەیەكەمان دوردەخەنەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نەخشەڕێیەكی دەستورییمان هەیە بۆ كێشە بەردەوامەكانی 17 ساڵی رابردو، چارەسەرەكانیش لە خزمەتی بەرژەوەندی هەردولا دەبن و خزمەت بە سەرتاسەری وڵات دەكەن لەنێویشیاندا هەرێمی كوردستان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×