240 كەسایەتی لەبارەی "سوکایەتی و تەشهیر لە سوشیال میدیا" نوسراوێك ئاڕاستەی داواكاری گشتی دەكەن
  2022-07-23       466       

240 كەسایەتی لە ئەکادیمی، چالاکوان و لێکۆڵەرو رۆژنامەنوس، نوسراوێک ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکەن و دەڵێن، ئەم دۆخی ھێرشبردن و سوکایەتیی و بوختان بۆ ھەڵبەستنەی سۆشیال میدیا بە ئاستێکی ترسناک گەیشتوە و توندوتیژییە ڕەمزییەکەی ھەمو سنورێکی بەزاندوە.

ئاوێنە: ئەو كەسایەتییانە لە نوسراوەكەیان كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە ئاماژەیان بەوە كردوە كە ھەندێکجار ئەم پەیجانە زۆر نابەرپرسانە و دوور لە ئەخلاقیی پیشەیی، بە ئارەزووی خۆیان دەسکاریی ئەو لێدوان و بۆچوونانە دەکەن و بە شێوەیەک دایدەڕێژنەوە دوور لە ناوەرۆکی لێدوان و نووسینەکان، ھەموو ئەمانەش بە مەبەستی دروستکردنی دۆخێک دەکەن کە ئەو کەسانە سوکایەتیان پێبکرێت و جنێوباران بکرێن.

ئەوەشیان خستۆتەڕو، بەم دەسکاریکردن و سەرلەنوێ داڕشتنەویە ھەم ڕای کەسەکە ون دەبێت و ھەم فەزایەکی ھێرشبەرانەی پڕ لە سووکایەتیی و تەشھیر درووسدەبێت، کە دوورە لە پێداویستییەکانی ژیانی سەردەمیانە و کۆمەڵگەیەک ڕێزی جیاوازییەکانی ناو ھەناوی خۆی بگرێت.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە، خەمخۆریمان بۆ پرسێکی وەھا گرنگ لەوەوەیە، کە بەردەوامیی ئەم دیاردەیە دەبێتە ھۆکاری تێکدانی «ئاشتی کۆمەڵایەتیی»، ئێمە ھاتوینەتە دەنگ تاکو ڕێگە لەم ھەموو توندوتیژییە ڕەمزییە بگرین، بەبێ ئەوەی بکەوینە پێگەی دروستکردن و سەپاندنی سانسۆرەوە.

دەقی نوسراوەکە/

بۆ ڕای گشتی

بۆ بەڕێز: داواکاری گشتی لە سلێمانی

بەرێزان:

لەماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا، بە ئاشکرا دەبینین پەیجی تایبەت و بێناسنامە ھەن و درووسکراون. پێدەچێت ڕاسپێرادرابن بۆ سووکایەتیی و جنێودان و ھەڵبەستنی درۆ و چەواشەکاری بۆ سەر کەسایەتییە جیاجیاکان کە ڕای خۆیانیان ھەیە و، لەسەر پرسە جیاجیاکان لە ھەژماری خۆیانەوە ڕای خۆیان دەردەبڕن. ئەم دۆخی ھێرشبردن و سوکایەتیی و بوختان بۆھەڵبەستنە بە ئاستێکی ترسناک گەیشتوە و توندوتیژییە ڕەمزییەکەی ھەموو سنورێکی بەزاندوە.

ھەندێکجار ئەم پەیجانە زۆر نابەرپرسانە و دوور لە ئەخلاقیی پیشەیی، بە ئارەزووی خۆیان دەسکاریی ئەو لێدوان و بۆچوونانە دەکەن و بە شێوەیەک دایدەڕێژنەوە دوور لە ناوەرۆکی لێدوان و نووسینەکان، ھەموو ئەمانەش بە مەبەستی دروستکردنی دۆخێک دەکەن کە ئەو کەسانە سوکایەتیان پێبکرێت و جنێوباران بکرێن. بەم دەسکاریکردن و سەرلەنوێ داڕشتنەویە ھەم ڕای کەسەکە ون دەبێت و ھەم فەزایەکی ھێرشبەرانەی پڕ لە سووکایەتیی و تەشھیر درووسدەبێت، کە دوورە لە پێداویستییەکانی ژیانی سەردەمیانە و کۆمەڵگەیەک ڕێزی جیاوازییەکانی ناو ھەناوی خۆی بگرێت.

خەمخۆریمان بۆ پرسێکی وەھا گرنگ لەوەوەیە، کە بەردەوامیی ئەم دیاردەیە دەبێتە ھۆکاری تێکدانی «ئاشتی کۆمەڵایەتیی»، ئێمە ھاتوینەتە دەنگ تاکو ڕێگە لەم ھەموو توندوتیژییە ڕەمزییە بگرین، بەبێئەوەی بکەوینە پێگەی دروستکردن و سەپاندنی سانسۆرەوە. سانسۆرکردن بە ڕادەی توندوتیژییە ڕەمزییەکە ترسناکە. ئەوەی ئێمە مەبەستمانە کۆمەڵگەکەمان خاڵی بێت لە سووکایەتیی بە کەسانێک کە خاوەنی ڕا و بۆچوونی تایبەتی خۆیانن و لەوەش ناترسن ئەو ڕا و بۆچوونانە لەناو ژیانی گشتیدا باسبکەن. ئەوەی ئێمە خەونی پێوەدەبینین و کاریشی بۆ دەکەین، دروستبوونی کۆمەڵگایەکە بتوانێت و بوێرێت دەنگە جیاوازەکانی ناو ھەناوی خۆی بەبێ سوکایەتیپێکردن و بەبێ ھێرش و جنێو و شکاندن ببیستێت. کۆمەڵگەیەك لەوە نەترسێت فرەدەنگ ، فرەزمان و فرەڕوانین بێت.

هەڵمەتی ڕاگرتنی سوکایەتی و تەشهیر لە سوشیال میدیا

                            

ناوەکان

بەهار موونزیر

د.چۆمان هەردی

هانا شوان

د. مەریوان ووریا قانع

ئازاد بەرزنجی

شێرزاد حسن

گەزیزە عمر

سالار مجید

نیاز عبدوڵا

دلاوەر قەرەداخی

جەبار جەمال غەریب

ڕێبین ئەحمەد هەردی

ئارام حمە سەعید

شەهلا بەکر

کەمال ڕەوف

بەیان زەریفی

ڕازاو گوڵی محمود

ئاسۆس هەردی

گەشە دارا حەفید

سیروان غەریب

نوری بێخاڵ

خانم ڕەحیم

نیگار توفیق

خەرمان هیرانی

ڕۆژین دولبەر

ڕۆژە حسن سالح

کەژال عبدولقادر

عالیە ڕەشید

د.پەروین عارف

نیاز محمد

نازە کوێستانی

لانە بەختیار

ئەرسەلان ئەحمەد کویخا رەسوڵ

کەمال میرزا

ئەردەڵان غەفور ئەمین

سۆزان وەلی

نەوزاد گەڵاڵی

سەرباز حمە بەکرەجۆیی

چیا یاسین

هادی ڕەحمان

سویبا محمد علی

سامی علی ئەحمەد

د.ڤیان نەقشبەندی

ڕزگار موونزیر

د.بەیان قادر ڕەسوڵ گەڵاڵی

سەباح ڕاجی

ئاوات علی

د.ڕێزان هەردی

شۆڕش ئەحمەد

ستاری چیمەنتۆ

سۆران ئیسماعیل

کتیبخانەی هەژار موکریانی

عەتا ڕەووف

سیروان جەلال

سازان سالح

ئارام توفیق حەمە سەعید

جزا سەعید

گۆنا سەعید

سۆڵماز دروودی

هاوژین زیبا

میڤان خلیل ساڵح

دیار وەلی سەعید

نەزیرە حارس عبدولا

سۆران خورمالێ

بەیان محمود بابان

بەختیار پیر خزری

مریەم نوری

داستاندوڵبەر

ئاراس گەلاوێژ

شنە ڕەحیم

ڕیزان قادر

ئاشنا ڕەووف

ڕۆژ عزیز

فریدە ئەحمەد

سازیان تالب

مستەفا باهیر

کەژاڵ علی

ڕزگار علی

دانا ئازاد

لیلی سوفی سوڵتان

تەلار هیرانی

جەمال ئەیوب

عیرفان کەریم

شەنکار عبدولا

ئەنوەر ئەحمەد کەریم

گولزار علی

تانیا کەمال دەرویش

لیلی ئەرغەوانی

شیرین ئەحمەد

سۆزان عارف

زانکۆ سەردار

زێرین حسین

سروەی بەیان

خەندان حەمە جەزا

جیهاد محمد

یاسین ئافتاو

خەندە ئازاد محێدین

ئازاد غەریب

مهرەبان علی

نازەنین سلیمان علی

بەختیار کەریم مجید

باخچە کەریم

جەمال شەریف

سۆران بەکر

تەلار ئەحمەد تەها

دێرین جەمیل خدر

عمر ئەحمەد مستەفا جاف

عباس نادر قادر

بەناز مەغدید

نیاز عەوێزی

هەنگاو تاریق ئیبراهیم

ئاوات نەبی

لاو حمید

نیگار ڕەشید

هەستیار علی سەعید

شۆڕش ئەمین

شەهلا ئیبراهیم

ئارام غەفور

عیماد عبدولا

مهدی موستەفا حمە ئەمین

سیروان حەمە علی

هەتاو عبدولاهی

ئاری حسین محمود

شوان ئەحمەد

پەخشان کاکە وەیس

پەروین عەزیز

کوێستان محمد

جیا عادل

ئاژین علی عزیز

بیستون ئەحمەد

ئاشنا رەوف

سامان علی

شڤان شیرزاد

مستەفا محمد نەجم

جوانە ستار

ئەنوەر مورادی

ساکار حەمەد

جبار محمد

هیمن مامەند

د. دیلمان عەتار

یوسف محمد علی

سۆران ئیسماعیل

کارزان بەرزان کەریم

کاوە عومەر

نازەنین سالح

چنور علی حەمە امین

مەحمود شێخ نوری

سەرکەوت عوسمان

ئاراز گەلاوێژ

یوسف عمر

محمد مینە

محمد نوری

دلاوەر موونزیر

دڵسۆز شەفیق زەنگەنە

تەرزە عەزیز

تانیا نوری

فریا احمەد

مریەم نوری

سۆزان والی

سازگار حسن

پەخشان کاکەوەیس

شەیدا ئەرخەوانی

لەیلا ئەرخەوانی

مەریوان رەحیم

کەمال میرزا

حمید نادر

ئاشنا کاکە

علی ئاوات

جوان ڕەحیم

ڕێنوا محمد

قادر بلباس

سەرباز حەمە

ڕەئوف تیماری

هیوا عبدول رسول

حسن قادر

تاهیر هەمەوەندی

دیار وەلی سەعید

تاهیر هەمەوەندی

نیار عوزێری

بەهنام دارتاش

شۆرش ئەمین

نیگار رەشید

هەستیار عەلی سعید

ابراهیم رسول

ئارین علی عەزیز

کەریم احمد

سروە عوسمان

لەنیا بەختیار جاف

ژینۆ سابیر

هاوژین جەزا

د. بێستون اسماعیل

گۆڤەند ڕەجەب

سەیران احمد

هاوناز شەوکەت

سەردار عبدوللا

سامان عبدولکەریم

سارا قادر

سامان علی

مصطفی محمد نجم

شیڤان شێرزاد

جوانە ستار

بەهار علی

مەجدی بەرزنجی

دێرین خدر

پاڤە جەمیل

ئەڵوەن احمەد

سیروان علی

ساکار حمید

جەبار محمد

نەوزاد محمد

فەرهەنگ هەلەبجەیی

سۆران بەکر

گرافیک ئارت کوردش

ئارام عەزیز

دێرین جەمیل

جوان رەحیم

تەلار احمد تەها

عەباس نادرقادر

شەونم قادر ڕەحمان

فریاد هیرانی

شادی کەمال ئەحمەد

هاودەنگ محمد محمود

بێستون حاجی ئەحمەد

هاوبیر ئەنوەر برزو

خەسرەو جاف

شاسوار سدیق

هیوای حاجی جەمال

پێسانگای سەردار

ئەژین کامەران

شیلان حەمە نووری

سورین ئەبو بەکر

ژیار علی

هیمن عدبوڵا

فریاد هیرانی

کلارا هێمن

ناریڤان مجید

نازە شیروان

جەمال ئیبراهیم

نیاز ئەحمەد

ئاری حمە  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×