بنەماڵەی بژار عەلی بۆسکانی سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەشداربوانی پرسەکە دەکەن
  2022-07-23       315       

جوتیار عەلی بۆسکانی لە بری خانەوادەکەی سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتی و کەس و لایەنانە دەکات، کە بەشداری پرسەی جوانە مەرگ (بژار عەلی بۆسکانی)یان کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی: 
 

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بژار عەلی بۆسکانییەوە
 

هاوڕێیان و دۆستان، خوشک و برایان، بەرپرس و نوێنەرانی لایەنە حیزبی وحکومییە بەڕێزەکان و دەزگا ڕۆژنامەوانیەکان وخزمانی ئازیز …
 

بەشداری فراوان و بە پەرۆشی ئێوە لە رۆژی ناشتن و پرسەی جوانەمەرگی برامان (بژار عەلی بۆسکانی) خەم و پەژارەی خانەوادەکەمانی کەم کرد و ئارامی و دڵنەواییەکی گەورەی پێداین.

 

ئەو بەشدارییەی ئێوە وەک خۆشەویستی و وەفایەک بۆ کاکە بژار و خانەوادەکەمان، مایەی رێز و شانازی و  سەروەرەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە هەرگیز لە بیر ناکرێت.
 

 بەناوی بنەماڵەی کاکە بژاری جوانەمەرگەوە سوپاسی بێ پایانتان دەکەین کە لەو دوو رۆژە گەرمەدا هاوخەممان بوون و ئەرکتان کێشاو ماندووبوون لەگەڵماندا. 
 

هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و هاوڵاتی و بەرپرسەی حیزب و حوکمی و خزمانی دەرەوەی وڵاتیش دەکەین کە بە هەر هۆیەک بێت نەیانتوانیووە بەشداری پرسەکە بکەن و لە ڕێگای تەلەفون و نامەوە بەسەریان کردووینەتەوە یان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە .

 

هیوادارین کەس ئازاری وا نەجێشێت و هەمووان لەش ساغ و سەلامەت بن و وڵاتمان وبەتایبەتی شاری سلێمانی لە ئارامیدا بژی .. 

 

جوتیار عەلی بۆسکانی

بەناوی بنەماڵەی جوانەمەرگەوە

٢٣ ی تەموزی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×