وەزارەتی بەرگریی عێراق: تورکیا بەقوڵایی 105 کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی عێراقەوە
  2022-07-23       553       


وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگه‌یاند، "تورکیا بەقوڵایی 105 کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی عێراقەوە." وه‌زارته‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆپبارانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوی گوندی پەرەخ بە تۆپی جۆری 155ملیم کراوە، کە ئەو جۆرە تۆپەش ناتوانرێت جێگۆڕکێی لەناوچە شاخاوییەکاندا پێبکرێت.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی هێرش‌و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر خاكی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامداو لەدانیشتنەکەدا وەزیرانی بەرگری‌و دەرەوەو سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادەبون.
 
لەدانیشتنەکەدا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق راپۆرتێکی لەبارەی تۆپباران‌و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا خوێندەوە. له‌باره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه‌وه‌ شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، وەزارەتی بەرگری راپۆرتێکی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاو هاتنە ناوەوەی سوپای ئەو وڵاتەی بۆ ناو خاکی عێراق خوێندووەتەوەو بەپێی راپۆرتەکە، سوپای تورکیا زیاتر لە 100 بارەگا و پێنج بنکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە.
 
لەراپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، زیاتر لە چوار هەزار سەربازی تورکیا لە خاکی عێراقدا هەن و بە قووڵایی 105کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە کە دوورترینیان بنکەی سەربازیی زێلکانە لە دەشتی نەینەوا.
 
هەر بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، سوپای تورکیا چەندین جۆر چەکی قورس و سووکی لە خاکی عێراقدا هەن، لەوانە زرێپۆش، تانک، تۆپ، کۆپتەر و چەندین جۆرە تەقەمەنی و چەکی سووک.
 
بەشێکی راپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، تایبەت بووە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تۆپبارانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ. شێروان دووبەردانی رایگه‌یاندووه‌، "بەپێی راپۆرتەکە، هێرشەکە بە تۆپی جۆری 155ملیم کراوە، کە ئەو جۆرە تۆپەش ناتوانرێت جێگۆڕکێی لە ناوچە شاخاوییەکاندا پێبکرێت و دەبێ جێگیربێت (ئەمەش واتای ئەوەیە کە تورکیا بووە)، هەروەها بەپێی بەدواداچوونی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو گۆشەیەی کە تۆپەکەی تێدا تەقێنراوە، لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادایە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×