نوێنەرایەتیی هەرێم له‌به‌غدا: حکومەتی هەرێم دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات
  2022-07-23       458       

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراقی کۆبوەوە. سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، حکومەتی هەرێم دەیەوێت کێشەکان بەپێی دەستور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شه‌ممه‌، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ بەغداو لەگەڵ مسته‌فا كازمی‌، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای عێراقی کۆبوەوە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت، ''سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆ دەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆی ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن''.

وتیشی‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

هاوكات مەسرور بارزانی لەتویتێكدا ڕایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كە جارێكی تر گەڕامەوە بەغدا، شتی زۆرمان هەیە گفتوگۆی لەسەر بكەین، بەتایبەت ئەو شتانەی كە كۆماندەكەنەوەو ئەو شتانەشی لەیەكەمان دوردەخەنەوە."

وتیشی‌، "نەخشەڕێیەكی دەستورییمان هەیە بۆ كێشە بەردەوامەكانی 17 ساڵی رابردو، چارەسەرەكانیش لە خزمەتی بەرژەوەندی هەردولا دەبن و خزمەت بە سەرتاسەری وڵات دەكەن لەنێویشیاندا هەرێمی كوردستان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×