شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی سوكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه كه خۆی به حه‌شدی شه‌عبی ناساندوه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و له‌هیچ كه‌س و لایه‌نیك قه‌بول ناكرێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاوڵاتیان.
ئاوێنە: شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كداریك كه خۆیان به‌حه‌شدی شه‌عبی ناساندوه سوكایه‌تی ئه‌یمه‌ن عابدین كردوه له خزمانی كاكه‌یی و له‌هه‌مانكاتدا پێشمه‌رگه‌ی لیوای 9ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، ده‌ستبه‌جێ روداوه‌كه‌م گه‌یانده مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندوه، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری قسه‌م كرد و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه ده‌كرێت و له‌هیچ كه‌س و لایه‌نیك قبوڵ ناكرێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاوڵاتیان جا له خزمانی كاكه‌یی بیت یان هه‌ر تیره‌و ئاینزایه‌ك بێت".
شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سوكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای نۆی پیاده له شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه جێگه‌ی قبوڵكردن نیه و داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین، تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و روبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه.
دوێنێ ئه‌یمه‌ن عه‌بدی جاسم پێشمه‌رگه‌ی لیوای نۆی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه قسه‌ی نه‌شیاو به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتراوه و ئه‌ویش قسه‌ی به‌حه‌شدی شه‌عبی وتوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی رفاندویانه و سه‌رو سمێڵیان وه‌ك سوكایه‌تیه‌ك تاشیوه.