مەزڵووم عەبدی شەھیدکردنی جێگرەکەی لەلایەن تورکیاوە راگەیاند
  2022-07-24       1396       

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دوو چەکداری پاسەوانیی لە هێزی قامشلۆ شەھیدکران.
 
ئاوێنە: رۆژی یەکشەممە 24-7-2022 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێدا کوژرانی سەلوەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.
 
فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە. 

مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە." 
 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×