شەڕ لەنێوان سووپای توركیا و سووریا دەستیپێكرد
  2022-07-24       973       

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە سووپای توركیا بە چڕی چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و پێگەكانی سووپای سووریا بۆردوومان دەكات.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەم هێرشانەی سووپای توركیادا لە هەردوو سنووری پارێزگەكانی حەسەكە و حەلەب كەسێكی سڤیل و سەربازێكی سووپای سووریا كوژراون و ژمارەیەكی زۆرتریش برینداربوون.

لەبەرامبەردا سووپای سووریا بە مووشەك وەڵامی هێرشەكانی سووپای توركیای داوەتەوە و ناوچەكانی بن دەستی سووپای توركیا و گروپە چەكدارە توندڕۆكانی لە سنووری عەفرین بۆردوومانكردووە.

لەلایەكی دیكەوە شەوی رابردوو فڕۆكەكانی رووسیا مۆڵگەی گرووپە چەكدارە توندڕۆكانی سەر بە توركیایان بۆردوومانكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×