هەپەگە: تۆڵەی هێرشه‌كه‌ی‌ زاخۆمان کردەوە
  2022-07-24       1226       

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- ڕایده‌گەیه‌نێت كه‌ گەریلاکانیان لەتۆڵەی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی‌ گوندی‌ په‌رخی‌ سنوری‌ زاخۆ چالاکییان ئەنجامداوەو لەئەنجامدا چوار سەربازی تورکیا کوژراون‌و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئەوەی خستووەتەڕو، "گەریلاکان بۆ تۆڵەی قوربانییانەی کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لەزاخۆ، چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە."

هەپەگە دەڵێت، "هێزەکانی گەریلا بەناوی ‘برایەتیی گەلان‌‌و بۆ تۆڵەی ئەو نۆ کەسە بێتاوانەی لەزاخۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکران، زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامداوە، لەئەنجامی چالاکییەکانی تیمەکانی گەڕۆکاماندا؛ لانیکەم چوار داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بو."

راشیگه‌یاندووه‌، "گەریلاکان لەچالاکییەکانیاندا دو سەنگەر، درۆنێک‌و کامێرایەکی چاودێریی سوپای تورکیایان تێکشکاندووەو گورز لەئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشیش وەشێندراوە."

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سوپای توركیا پێنج جار بەچەکی کیمیایی‌و تەقەمەنی، ١١ جار بەفڕۆکەی شەڕ، ٣٣ جار بەهەلیکۆپتەری جەنگیی، دەیان جاریش بەچەکی قورس، هاوەن‌و تۆپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان‌و تۆپباران کردووە.

رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه‌، به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گوندی په‌ره‌خ له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبون‌و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، روداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×