وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) لەهەرێمی کوردستان دیاریكرد.
ئاوێنه: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لهڕاگهیهنراوێكدا ڕونیكردۆتهوه كه بەبڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی۹ی۲۰۲۲ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لەهەرێمی کوردستان.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە پاشتر وەردەکاریەکەی بەگشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت.