ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كەوتنە بۆ سەیەكی هێزەكانی ئێران و بەدیلگیراون.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە سنووری پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەیان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و بەدیلگیراون.
باسی لەوەشكردووە، ڕووادەوەكە لە چەند رۆژی رابردوودا، لە “ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن”.
كۆمەڵەكە دەشڵێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەبارەی ئەو ڕووداوە زانیاریی زیاتر بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەنەوە.