دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی بارانی دەستكرد بۆ بەرەنگاربونەوەی وشكەساڵی لە راپۆرتێكدا پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بەمەبەستی تاوتوێكردنی.
ئاوێنە: دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی دیوانی ده‌سته ئاماده‌ی سیمینارێكی زانستیی بو كه له‌لایه‌ن دكتۆر حەیدەر محەمەد، مامۆستا له‌به‌شی ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یی له‌زانكۆی به‌غدا پێشكه‌شكراو، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بون."
ئەوەشی خستۆتەڕو"سیمیناره‌كه تایبه‌ت بو به بارانی ده‌ستكرد كه وه‌ك میكانیزمێك وڵاتان سودی لێوه‌رده‌گرن بۆ به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و زیادكردنی روپۆشی روه‌كی و زیادكردنی بڕی ئاو."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئه‌م ئه‌زمونه له‌ساڵی 1945ەوه تاقیكراوه‌ته‌وه‌و ، له‌ساڵی 1986یش له‌عێراقدا تاقی كراوه‌ته‌وه‌و، ئێستاش وڵاتانی وه‌ك سعودیه‌و ئیمارات له‌م ناوچه‌یه په‌نایان بۆ بردوه."
بەپێی راگەیەندراوەكە "بڕیار وایه كۆی میكانیزمی ئه‌م ئه‌زمونه‌و تێچوی پڕۆسه‌كه له‌راپۆرتێكدا ئاماده بكرێت و بدرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی."