یەكێتی: لەم چەند رۆژەدا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت و كاندیدی سەرۆك وەزیران رادەسپێردرێت
  2022-07-25       534       

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات لە چەند رۆژی داهاتودا، سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێردرێت و كاندیدی سەرۆك وەزیرانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رابسپێردرێت.

ئاوێنە: كاراون یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتو عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەکەوێ و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت."

ئەو قسانەی كاروان یاروەیس دوای ئەوە دێن كە ئەمڕۆ دوشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد.

 چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشتر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەو لە کەشێکی ئەرێنیدا بەکۆی دەنگ رێككەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×