ژماره‌یه‌ك كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو كه‌ركوك‌و سلێمانی كه به‌شێكیان شاره‌زان له‌بواری راپرسیكردن، ده‌ستیانكردووه به‌ئەنجامدانی ڕاپرسیه‌ك له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان‌و بڕیاره به‌مزوانه ئه‌نجامی راپرسیه‌كه بۆ میداكان رابگه‌یەنن، یەکێک لەو کادرانەی راپرسیەکەیان ئەنجامدەدەن، دەڵێت "ئه‌نجامه‌كان توشی شۆكی كردین".
ئاوێنه: بەقسه‌ی یه‌كێك له‌و كادرانه‌ی به‌شداره له‌ڕاپرسیكردنه‌كه بۆ ئاوێنە، كاره‌كه‌یان به‌پێی سیستمێكی تایبه‌تی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌یه‌و له‌ڕێی ژماره‌ی تەلەفون بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركردایه‌تی‌و لێپرسراوو كادران‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ره‌وانه‌كراوه‌و به‌لینكێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی پڕی ده‌كاته‌وه پێشان نادات‌و ده‌توانێت زۆر به‌ئاسانی پڕی بكاته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، فۆرمی راپرسیه‌كه له14 پرسیاری بابه‌تی تایبه‌ت به‌بارودۆخی یه‌كێتی‌و ئەدای بافل‌و قوباد تاڵەبانی پێكدێت و پرۆفیشناڵانه ئه‌نجامه‌كان كۆ ده‌كرێته‌وه‌و زۆر به‌وردی‌و به‌كۆكراوه‌یی ده‌یخاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه راپرسیه‌كه له‌بادینانه‌وه تا خانه‌قینی گرتۆته‌وه‌و له‌ناكاو دابه‌شكراوه تاوه‌كو ده‌ستوه‌ردان له‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان دروست نه‌بێت.
سەڕچاوەکە وتی "به‌زوترین كات دوای وردبینی‌و دڵنیابوون له‌ئه‌نجامه‌كان، ته‌واوی زانیارییه‌كان وه‌كو خۆی به‌وێنه‌ی سیستمه‌وه ده‌خه‌ینه‌روو".
سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تائێستا به‌ده‌ستگه‌یشتوون زانیاریی نه‌دركاند، ته‌نها وتی "ئه‌نجامه‌كان هه‌موومانی توشی شۆك كردووه".