پزیشكێكی كورد وەك یەكێك لە باشترین 100 كەسایەتییەكان خەڵاتێكی جیهانی پێ دەبەخشرێت
  2022-07-25       644       

دكتۆر ئەفرام  محەمەد حەسەن، پزیشكی كوردو پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەكان لە سلێمانی، وەك یەكێك لە باشترین 100 كەسایەتییەكانی ساڵی 2021، لەلایەن ئەكادیمیای ئاشتی ئەڵمانی  خەڵات دەكرێت، ئەوەش لەپای خزمەتەكانی لە بواری ئاشتی، مافەكانی منداڵان و ژنان و بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاریی كۆمەڵایەتی.

ئاوێنە: دكتۆر ئەفرام محەمەد حەسەن، پسپۆری نەخۆشییە دەرونییەكان لە سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا لەوبارەیەوەوە بە ئاوێنەی راگەیاند، ئەكادیمیای ئاشتی ئەڵمانی، ساڵانە هەڵدەسێت بە دیاریكردنی باشترین 100 كەسایەتی كە خزمەتیان كردوە لە بواری ئاشتی، بڵاوكردنەوەی هۆشیاری، رۆشنبیری، خزمەتكردن بە مافەكانی ژنان و منداڵان.

وتیشی"ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا، سی ڤی خۆیان دەنێرن یاخود چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ ساڵی 2021 گرنگترن 100 كەسایەتی كە دیاریكراون، یەكێكیان من بوم كە كەسایەتی ژمارە 13 بوم لەسەر ئەو خزمەتانەی كردومانە لەبواری مافەكانی منداڵان و ژنان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەناو كۆمەڵگە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×