حكومەتی هەرێم: هێرشەكەی سەر كۆرمۆر لەلایەن میلیشیاكانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە
  2022-07-26       352       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر شەرمەزار دەكەین  كە لەلایەن "لەلایەن میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی دەرەوی یاسا ئەنجام دراوە."

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا داواشی لە حکومەتی فیدرال كردوە "ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ سنوردانان و ڕێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئامانجی ئەو دەستدرێژییانەش کە چەندین جارە دوبارە دەبنەوە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەمو عێراق و گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی کوردستانە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×