ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ھاوینه‌ھه‌واری په‌ره‌خ له قه‌زای زاخۆ بكات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه جینین پلاسخارت نێرده‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له نیویۆرك كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ھێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق ده‌كات، بڕیاریشه فوئاد حسێن و جینین پلاسخارت راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ھێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت ھه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی كۆكردۆته‌وه بۆ یه‌كخستنی ھه‌ڵوێستی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا.
شه‌وی رابردو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی 20ی ئه‌م مانگه‌ی هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خی له قه‌زای زاخۆ كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق دوپاتكرده‌وه.