سێ سیخوری توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەستگیركران
  2022-07-26       912       

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان دەستگیركردنی سێ ئەندامی میتی توركی راگەیاند كە دەستیان لە كوشتنی چەند فەرماندەیەكی یەپەگەدا هەبووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تەموزی 2022، هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند:" لە پرۆسەیەكدا توانراوە سێ سیخوڕ دەستگیر بكرێت كە پیاوێك و دوو ژن بوون لە بەرژەوەندی توركیا لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كارییان كردووە".

هەروەها ئەوە ئاشكرا كراوە كە ئەو سێ كەسە ماوەیەكی زۆرە چاودێری كراون و دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و "دەستییان لە كوشتنی سەوسەن بیرهات، جێگری فەرماندەی هێزەكانی یەپەگە كە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن توركیا شەهیدكرا، ئەو كەسانە تێوەگلاون لە كوشتنی روبار حەسەكە و چەند فەرماندەیەكی هەسەدا هەبووە".

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بارەی چارەنوسی ئەو كەسانەوە ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە بەڵگەنامەی پێویست كۆكراوەتەوە و  رەوانەی دادگا كراون و دوای ساغبونەوەی تەواوی تۆمەتەكان بەپێ تاوانەكانیان سزا دەدرێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×