چاودێری كوالێتی مریشكی زیندوو دەكرێت
  2022-07-26       315       

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری جۆری ئالیك و جوچك و كوالێتی ئەو مریشكانە دەكات كە لە كێڵگە پەلەوەرییە ناوخۆییەكان بەرهەمدەهێنرێن.

ئاوێنە: خەلیل حەسەن، سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند، لیژنەكەمان لە نوێنەری سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ئاسایشی ئابوری و قائیمقامیەت پێكهاتووە، سنوری كاركردنمان هەموو پارێزگای سلێمانییە، چاودێری كێڵگە پەلەوەرییەكان و كێڵگەی مریشكی هێلكە و جوچكهەڵهێنەر و كارگەكانی ئالیك دەكەین.

دەشڵێت، نمونەی هەموو ئەو ئالیكانەی لە كارگەكان بەرهەمدەهێنرێن و لە كێڵگەكاندا بەكار دەهێنرێن لە تاقیگەدا پشكنینیان بۆدەكرێت، لە هەمان كاتدا چاودێری جۆری جوجكەكان و كاتی داخلكردنیان بە كێڵگەكان و كاتی فرۆشتنیان دەكرێت.
وتیشی، لیژنەكەیان لە هەموو هۆڵەكانیی بەخێوكردنی مریشكدا چاودێری لایەنی تەندروستی جوچك و دواتر مریشكەكان دەكات سەرەڕای ئەوەی كە هەر كێڵگەیەكی پەلەوەری لەلایەن دەرچویەكی سامانی ئاژەڵەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەكان جەختی كردەوە، ئەو مریشكەی لە كێڵگە ناوخۆییەكان بەرهەم دێت و دەخرێتە بازاڕەوە بەشێوەیەكی تەندروست بەخێوكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×