نرخی كارەبای مۆلیدە دیایی دەكرێت
  2019-07-01       1036       

 

لەمیانی كۆبونەوەیەك كە لەقایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە، نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج‌و شەش دیاریی كرا، هەروەها خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەموز راگەیەنرا.


ئاوێنە:   نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران (37.750) دینار دیاری كرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (140) بۆ (160) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (5000) بۆ (6000) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.



قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌مه‌ش (24) كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت و به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×