وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم بۆ مۆڵه‌تی چه‌ك چەند مه‌رجێك بۆ كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان داده‌نێت
  2022-07-26       494       

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم رێنمایی مۆڵه‌تی چه‌كی بۆ كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌مه‌ودوا كارمه‌ندانی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ناتوانن چه‌ك هه‌ڵبگرن، ته‌نیا پاسه‌وانه‌كان مۆڵه‌تی چه‌كیان پێده‌درێت.

ئاوێنە: به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كانی موڵەتی چەكی كۆمپانیای ئەمنی، پێویستە كارمەندی كۆمپانیای ئەمنی بەشێوەیەكی رەسمی دامەزرابێت و دامەزراندنەكەی لە وەزارەتی ناوخۆ پەسەند كرا بێت.

هەر بەپێی رێنماییەكان، موڵەتی هەڵگرتنی چەك تەنها دەدرێت بە كارمەندی كۆمپانیای ئەمنی كە كاری ئەمنی دەكات بە پێی یاسای چەك ژمارە (2)ی ساڵی 2022 و نادرێت بە بەرێوەبەر و ستافی كارگێری كۆمپانیای ئەمنی.

له‌ رێنماییه‌كاندا هاتوه‌: پێویستە ئەو چەكەی موڵەتی پێ‌ دەدرێت، تەنها لە كاتی ئەركی فەرمی كارمەندی كۆمپانیای ئەمنی بەكاربهێنرێت و هەڵگرتن و بەكارهێنانی چەك لە دەرەوەی ئەركی پاسەوانی بە بێ‌ موڵەت ئەژماردەكرێت و بە پێی یاسای چەكی بەركار رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگریێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، نابێت كارمەندی كۆمپانیای ئەمنی چەكی پاسەوانی موڵەت پێدراو بباتە دەرەوەی كۆمپانیا لە دەرەوەی سنوری ئەركەكەی.

پێویستە كارمەندی كۆمپانیای ئەمنییش ئەم مەرجانەی خوارەوە تێدا هەبێت بۆ وەرگرتنی موڵەتی چەك:

1- كارمەندی كۆمپانیای ئەمنی تەمەنی لە (28) ساڵی كەمتر و لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.

2- سزا نەدرابێت بە تاوانێك یان كەتنێكی ئابڕوبەر، بە پشتگریی بەرێوەبەرایەتی بەڵگەكانی تاوان.

3- كەمئەندام یان نەخۆشی دەرونی نەبێت یان كیشە لە چاوەكانی نەبێت بە شێوەیەك كە نەتوانێت چەك بەكاربهێنێت بە پشتگریی راپورتی لێژنەی پزیشكی.

4- پڕكردنەوەی فۆرمێكی موڵەتی چەك تایبەت بە زانیاری كارمەندی كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان بە پێی فورمی پاشكۆی ژمارە (2)ی ئەم ڕێنماییە.

جۆره‌كانی چه‌ك

وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌ رێنمانییه‌كه‌دا رونیكرده‌وه‌، كومپانیا ئەمنییە تایبەتەكان بۆ كارمەندەكانیان تەنیا دەتوانن ئەم جۆرە چەكانە دابینبكەن:

1- چەكی ئاگرین (دەمانچه‌) قەبارەی فیشەكەكانی لە (9 ملم) زیاتر نەبێت.

2- چەكی ئاگرین قەبارەی فیشەكەكانی لە (39×7.62م) زیاتر نەبێت.

3- قەدەغەیە لەسەر كۆمپانیای ئەمنی چەكی ئاگرینی بێ‌ دەنگ (كاتم) و چەگی ئاگرین لە جۆری (قەناس) بەكاربهێنێت

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×